وه‌رگێڕ: عوسمان نه‌قشبه‌ندی
نه‌قشبندی، ڕێ و ڕه‌وشت (ته‌ریقه‌ت)ێكه كه خراوته پاڵ خواجه « بها‌ء‌الدّین نقشبند بخارایی(791 ـ 717 كۆچی) »، به‌ڵام ناتوانین بڵێین به‌هائه‌ددین بنیات دانه‌ری ئه‌و ته‌ریقه‌ته‌یه، چونكه له ڕاستیدا ته‌ریقه‌كه‌ی ئه‌و، هه‌ر درێژه‌ی ته‌ریقه‌تی خواجه‌گانه، ئه‌و ڕێ و ڕه‌وشت و سلووكه‌ی كه خواجه یووسفی هه‌مه‌دانی(535 ـ 440 كوچی) و خواجه عه‌بدولخالقی غوجده‌وانی(575 ـ493 كوچی) دایان مه‌رزاندبوو.خواجه بهائوودین، كه ناوبانگی «شاهی نه‌قشبه‌ند»ه ، له سه‌یید ئه‌میری كولاله‌وه ته‌ریقه‌تی وه‌رگرتوه و له پاشان، بوو به زیندووكه‌ره‌وه و ڕاست‌كه‌ره‌وه‌ی ته‌ریقه‌تی خواجه‌گان و به‌م جۆره، ته‌ریقه‌تی نه‌قشبه‌ندی بوو به كۆ كراوه‌ی ده‌رز و فێر كاریی‌یه‌كانی «عبدالخاق غجدوانی» و «بها‌ء‌الدّین بخارایی».ئه‌م ته‌ریقه‌ته به ماوه‌ێیكی زۆر كه‌م له ''ماوراءالنهر'' و ''خوراسان''دا په‌ره‌ی سه‌ند و له پاش به‌هائه‌ددین جێ‌نشینه‌كانی ئه‌و علاءالدّین عطار (فه‌وت 802 كۆچی) و محمّد پارسا(فه‌وت 822 كوچی) و یعقوب چرخی(فه‌وت 851 كوچی) ده‌ستیان كرد به ئیرشاد كردن و ده‌ستێكی باڵایان هه‌بوو له بڵاوه‌پێدانی ته‌ریقه‌ته‌كه‌دا و له دوای ئه‌وانیش، خواجه«عبیدالله احرار» (895 ـ 806) سه‌ری هه‌ڵدا كه ناودارترین و دسه‌ڵاتدارترینی شێخه‌كانی چه‌رخی ته‌یموور خانی ناودار به «له‌نگ»ه و ئه‌م ته‌ریقه‌ته له چاخی ئه‌حراردا، گه‌یشته چیای ده‌سه‌ڵات و ناوبانگ و په‌ره‌سه‌ندن.بناغه‌ی ته‌ریقه‌تی نه‌قشبه‌ندی له سه‌ر سوننه‌تی پیغه‌مبه‌ر(د.خ) و شه‌ریعه‌ت و دووره په‌رێزی له بیدعه دامه‌زراوه و داكۆكی ئه‌كات له سه‌ر ئه‌وه و و هه‌ر ئه‌م خاڵه بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی كه ته‌ریقه‌تی نه‌قشبه‌ندی له خۆرهه‌ڵات و خۆرئاوای جیهانی ئیسلام‌دا په‌ره بستێنێ و به تایبه‌ت ببێ به ڕه‌وشتی سۆفیانه‌ی زانایان و ئه‌دیبان و فیقهـ زانانی ئیسلام و له‌وانه، شێخی «ابن‌حجر هیتمی»(974 ـ 909)، وتوویه‌تی: :« الطریقة العلیة السالمة من كدورات جهلة الصوفیه، هی الطریقة النقشبندیة» واته: « ئه‌و ته‌ریقه‌ی كه له خه‌وش و خاڵ و ناله‌باریی‌یه‌كانی سۆفیه نه‌زانه‌كان، خاڵی و دووره، هه‌ر ته‌ریقه‌ی نه‌قشبه‌ندیه».یه‌كیك له گه‌وره‌كان و مورشیده‌كانی ته‌ریقه‌تی نه‌قشبه‌ندی كه له چه‌رخی ئه‌ودا نه‌قشبه‌ندی زۆر بلاو بووه‌وه، « مولانا شاه غلامعلی عبدالله دهلوی»ه (1240 ـ 1158) . له سه‌رده‌می ئیرشادی شاعه‌بدوڵڵادا، خواناس و زانای گه‌وره‌ی كورد «ضیاءالدین ابوالبهاء مولانا خالد ذو‌الجناحین شهرزوری» (1242ـ 1193) به رێنوێنی كردنی یه‌كێك له موریده‌كانی ئه‌و له سالی 1222 كوچی‌دا ئه‌چێ بۆ ''دیهلی'' له هیندستان و له پاش یه‌ك ساڵ به وه‌رگرتنی ته‌ریقه و ئیجازه‌ی ئیرشاده‌وه ئه‌گڕێته‌وه بو كوردستان و ده‌ست ئه‌كات به ئیرشاد و بڵاو كردنه‌وه‌ی ته‌ریقه‌ته‌كه‌و له‌و كاته‌وه، ته‌ریقه‌تی نه‌قشبه‌ندی ـ كه تا ئه‌و سه‌رده‌مه له كوردستاندا ئه‌ونده ناوبانگ و بڵاوه‌ی نه‌بووه ـ به جوریك بڵاوه ئه‌كات و په‌ره ئه‌ستێنێ كه ته‌نانه‌ت ده‌سه‌ڵاتداران و زانایان و له‌وانه، مامۆستاكانی مه‌ولانا خالیدیش، ئه‌بن به ئۆگری.له پاش مه‌ولانا خالید، خه‌لیفه‌كانی له ناوچه جۆر به جۆره ئیسلامیه‌كاندا، ده‌ستیان كرد به ئیرشاد و به‌ره‌و پێش بردنی ته‌ریقه‌ته‌كه. «شیخ عثمان سراج‌الدّین نقشبندی» یه‌كێكه له جیگه‌داره زۆر به‌ناوبانگه‌كانی مه‌ولانا خالید و سالی 1995 كوچی له شارۆچكه‌ی ته‌وێڵه‌ی هه‌ورامانی كوردستانی به‌شی عیراق‌دا، پێی ناوته ئه‌م جیهانه و له پاش باڵق بوون، ده‌ستی بردوه‌ته خوێندنی ئایینی و هه‌ر له سه‌رده‌می لاویه‌تیه‌وه، ئۆگری سۆفیه‌تی و خواناسی بووه و له پاڵ خویندن‌دا، خه‌ریكی سولووكیش بووه و چاوه‌ڕی بووه به خزمه‌تی پیاوێكی ته‌واوی ته‌واو بار هینه‌ر(كامل مكمّْل) بگات هه‌تاكوو ته‌ریقه‌تی لێ وه‌ربگری و له‌و كاته‌دا، مه‌ولانا هات بو ''به‌غداد'' و شێخی «سراج‌الدّین» ته‌ریقه‌تی لێ وه‌رگرت و وه‌ك هه‌وه‌ڵین خه‌لیفه‌ی مه‌ولانا خالید، سالی 1228 كۆچی له سلیمانی‌دا ئیجازه‌ی خه‌لیفایه‌تی و ئیرشادی له ده‌ستی ئه‌و ئه‌ستاند. شێخ عوسمان، پاش چه‌ند ساڵ گه‌رایه‌وه بۆ ''هه‌ورامان'' و له زێده‌كه‌ی خۆیدا ـ كه ئێسته شاریكی ئاوه‌دان و گه‌وره‌یه و شوێنه زیاره‌تی موریدان و دڵسوزانه ـ و هه‌ندێ جاریش له وڵاته‌كانی ده‌ور و به‌ریدا، ده‌ستی دایه به‌ر ئیرشاد و هه‌تا كاتێ له دونیا ده‌رچوو (ساڵی1283 كوچی)، له سه‌ر ئه‌و حاڵه مایه‌وه.شێخ عوسمان پیاوێكی خواناس و دڵ بێ‌دار و زانا و له دونیا دوور بوو و ئه‌مه و ئه‌و هێزه زۆره‌ی له كار و باری ڕوحی‌دا هه‌بووی، بوون به هۆی ئه‌وه‌ی كه له ساڵه‌كانی ئیرشادی‌دا، كه‌سانێكی هۆگری زۆر له دوورترین شوێنه‌كانی كوردستان و ئێران و عیراق و وڵاته ئیسلامیه‌كانی‌تره‌وه بۆ وه‌رگرتنی ته‌ریقه و په‌روه‌رده بوون بێن بۆ لای تا راده‌یه‌ك كه 80 كه‌س زیاتر له زانایان و ئه‌دیبه‌كان و سه‌ییده‌كانی ئه‌و شوێنانه، پله‌ی خه‌لافه‌تیان لێ وه‌رگرت كه له‌وانه‌ن: شاعیر و خواناس و كه‌لامزانی به ناوبانگی كورد، «سید عبدالرّحیم مولوی تاوگوزی (1300ـ 1221 كوچی) » ناسراو به مه‌وله‌وی، ئه‌دیب و زانای پایه‌به‌رز مه‌لا حامیدی بێسارانی (كاتب‌الأسرار) و زانای گه‌وره مه‌لا ئه‌حمه‌د نۆدشی.شێخی سیراجه‌ددین، شه‌ش كوڕی هه‌بووه كه چواریان پله‌ی جێ‌نشینی و ئیراشدیان به ده‌س هێناوه و هه‌ر وه‌ك باوكیان، ته‌مه‌نی خۆیان خستوه‌ته پێناوی خزمه‌ت كردن به خواناسی و زانیاری و شه‌ریعه‌ت و سه‌دان سه‌د كه‌سیان گه‌یاندو‌ه‌ته پله‌ی ته‌واوه‌تی و كه‌ماڵ . ناوی ئه‌و گه‌ورانه، به پێی ساڵی به دنیا هاتن و ئیرشادیان، به‌م جۆره‌یه:شێخ موحه‌ممه‌د به‌هائوددین،شێخ عه‌بدولڕه‌حمان ئه‌بولوه‌فا، شێخ عومه‌ر زیائوددین، شێخ ئه‌حمه‌د شه‌مسو‌ددین.له پاش كوڕه‌كانی شێخ عوسمان، كوڕه‌زاكانی و هه‌روایش، ئه‌و كوڕه زازایانه‌ی كه پله و پایه‌ی ئیراشادیان هه‌بووه، له شوێنه‌كه‌ی باوكیان و له شوێنه‌كانی‌تردا، ده‌ستیان داوه به‌ر ئیرشاد كه ناودارترینیان به پێی مێژووی له دایك بوونیان، به‌م جۆریه:
شێخ عه‌لی حوساموددین (1358 ـ 1278) كوڕی شێخ موحه‌ممه‌د به‌هائوددین ، شێخ موحه‌ممه‌د نه‌جموددین (1337 ـ 1280) كوڕی شێخ عومه‌ر زیائوددین، شێخ موحه‌ممه‌د علائوددین (1373 ـ 1280) كوڕی شێخ عومه‌ر زیائوددین، شێخ موحه‌ممه‌د عوسمان سراجو‌ددینی دووهه‌م (1417 ـ 1314) كوری شێخ موحه‌ممه‌د علائوددین.
سه‌رچاوه‌كان:
دواتر | په‌ڕه 2 له 5
| پێشوو
1. قدسیه؛ كلمات و سخنان بها‌ء‌الدّین نقشبند(مؤسس طریقت نقشبندی)، نوشتة خواجه محمّد بن محمّد پارسا‌ی بخارائی، با مقدّمه و تصحیح و تعلیق:احمد طاهری عراقی؛ كتابخانة طهوری، تهران،آذرماه 1354.
2. بر پهنةیاد ؛ یادنامة شیخ محمّدعثمان سراج‌الدّین نقشبندی به همراه ترجمة تفسیر تین و نمونة آثار و اشعار شیخ؛ گردآوری و تنظیم: عثمان نقشبندی، انتشارات كُردستان،سنندج، 1379.
بۆچوونه‌کان {0}
لۆگۆ: ڕسته‌ی« بسمه سبحانه و تعالی» به خه‌تتی حه‌زره‌تی حاجی شێخ ئه‌حمه‌دی شه‌مسه‌دین،کوڕی چواره‌می حه‌زره‌تی شێخ عوسمانی سراجه‌دین. دابی شێخه نه‌قشبه‌ندیه‌کانی هه‌ورامان وا بوه که « بسمه سبحانه و تعالی یان (هه‌ر به‌م جۆره) له پێش نامه‌کانی خۆیان نووسیوه.
ئەم بڵاگە سەبارەت بە تەسەووف، تەریقەتی نەقشبەندی و مەشایخی هەورامان بابەت بڵاو دەکاتەوە. سوود وەر گرتن لە بابەتەکان بێ ئاماژە بە سەرچاوە قەدەغەیە.
..........
نێو و مێژووی وه‌فاتی شێخه نه‌قشبه‌ندیه‌کانی هه‌ورامان:
حه‌زره‌تی شێخ عوسمان سراجو‌ددین (1283 کۆچی مانگی). حه‌زره‌تی شێخ موحه‌ممه‌د به‌هائوددين(1298). حه‌زره‌تی شێخ عه‌بدولڕه‌حمان ئه‌بولوه‌فا (1284). حه‌زره‌تی شێخ عومه‌ر زيائوددين(1318). حه‌زره‌تی شێخ ئه‌حمه‌د شه‌مسو‌ددین (1307). حه‌زره‌تی شێخ عه‌لی حوساموددين(1358). حه‌زره‌تی شێخ موحه‌ممه‌د نه‌جموددين(1337). حه‌زره‌تی شێخ موحه‌ممه‌د علائوددين(1373). حه‌زره‌تی شێخ موحه‌ممه‌د عوسمان سراجو‌ددینی دووهه‌م (1417).
به‌ڕێزان ئه‌گه‌ر لێره‌دا ببن به ئه‌ندام له به‌ڕۆژ بوونه‌وه‌ی ئه‌م بڵاگه ئاگادار ده‌بن
