سه‌رچاوه: سیلسیله‌ی نه‌خشبه‌ندی؛ نووسراوی ره‌حمان میسباح قازی؛ چاپی یه‌كه‌م، ناوه‌ندی بڵاوكردنه‌وه‌ی فه‌رهه‌نگ و ئه‌ده‌بی كوردی(ئینتشاراتی سه‌لاحه‌دینی ئه‌ییوبی)، ورمێ: 1369 ی هه‌تاوی، لل. 8 ـ 6 .
وه‌رگێڕ: عوسمان نه‌قشبه‌ندی
شێخ عه‌لی حوساموددین (1358 ـ 1278) كوڕی شێخ موحه‌ممه‌د به‌هائوددین ، شێخ موحه‌ممه‌د نه‌جموددین (1337 ـ 1280) كوڕی شێخ عومه‌ر زیائوددین، شێخ موحه‌ممه‌د علائوددین (1373 ـ 1280) كوڕی شێخ عومه‌ر زیائوددین، شێخ موحه‌ممه‌د عوسمان سراجو‌ددینی دووهه‌م (1417 ـ 1314) كوری شێخ موحه‌ممه‌د علائوددین.
بۆ نموونه ئه‌م ئادابه‌ی كه ئه‌مڕو مه‌شهووره به ته‌ریقه‌تی نه‌قشبه‌ندی وه‌ختی خۆی له سه‌رده‌می حه‌زه‌رتی ئه‌بووبه‌كری صیددیقه‌وه خوای لی رازی بێ تا زه‌مانی شێخ بایه‌زیدی به‌سطامی ناو نراوه به «ته‌ریقه‌تی صیددیقی‌یه» و له سه‌رده‌می شێخ بایه‌زیدی به‌سطامی‌یشه‌وه تا سه‌رده‌می خواجه عه‌بدولخالقی غه‌جده‌وانی ناو نراوه به «ته‌ریقه‌تی طیفوری‌یه» و له سه‌رده‌می خواجه عه‌بدولخالقیشه‌وه تا سه‌رده‌می سه‌یید موحه‌ممه‌دی بوخارایی كه مه‌شهووره به شاهی نه‌قشبه‌ند ناو نراوه به «ته‌ریقه‌تی خواجه‌گان» و له سه‌ر ده‌می ئه‌ویشه‌وه تا سه‌رده‌می خواجه عوبه‌یدوڵلای ئه‌حرار ناو نراوه به ته‌ریقه‌تی «نه‌قشبه‌ندی‌یه» و له سه‌رده‌می خواجه عوبه‌یدوڵلای ئه‌حراریشه‌وه تا سه‌رده‌می سه‌یید ئه‌حمه‌دی فارووقی سه‌رهیندی ناو نراوه به «ته‌ریقه‌تی نه‌قشبه‌ندی‌یه‌ی ئه‌حراری‌یه» و له سه‌رده‌می ئیمامی ڕه‌ببانیشه‌وه ـ كه هه‌موو ئه‌ولیا هاوده‌نگن له‌وه‌دا كه تازه‌كه‌ره‌وه‌ی هه‌زاری دووهه‌می هیجریه(مجدد الف ثانی) ـ ناو نراوه به ته‌ریقه‌تی «موجه‌ددیدی‌یه» و ئه‌م ناوه تا سه‌رده‌می شاهـ مه‌ظهری مامۆستای شاهـ عه‌بدوڵلای دیهله‌وی به‌ردوام بووه و له سه‌رده‌می ئه‌ویشه‌وه به ته‌ریقه‌تی «مه‌ظهری‌یه» ناوبانگی ده‌ركردوه و له سه‌رده‌می مه‌ولانا خالیدی شاره‌رزووریشدا مه‌شهوور بووه به «خالیدییه». به هه‌ر حاڵ ئێستا له ناو مه‌نسووبه‌كانی ئه‌م ته‌ریقه‌ته‌دا ناوی «نه‌قشبه‌ندی‌یه» باوه.
..........
سه‌رچاوه: یادی مه‌ردان؛ نووسراوی مامۆستا مه‌لا عه‌بدولکه‌ریمی مدرس؛ به‌رگی یه‌که‌م، لاپه‌ڕه‌ی 134ـ 132.به یارمه‌تی خودا له‌م بڵاگه‌دا، سه‌باره‌ت به عيرفان،ته‌ريقه‌تی نه‌قشبه‌ندی،حه‌زره‌تی مه‌ولانا خاليد شاره‌زووری و مه‌شايخی نه‌قشبه‌ندی كوردستان ـ به تايبه‌ت پيرانی هه‌ورامان ـ به زمانی كوردی بابه‌ت و وتار بڵاو ده‌بێته‌وه.
نێو و مێژووی وه‌فاتی شێخه نه‌قشبه‌ندیه‌کانی هه‌ورامان:
حه‌زره‌تی شێخ عوسمان سراجو‌ددین (1283 کۆچی مانگی). حه‌زره‌تی شێخ موحه‌ممه‌د به‌هائوددين(1298). حه‌زره‌تی شێخ عه‌بدولڕه‌حمان ئه‌بولوه‌فا (1284). حه‌زره‌تی شێخ عومه‌ر زيائوددين(1318). حه‌زره‌تی شێخ ئه‌حمه‌د شه‌مسو‌ددین (1307). حه‌زره‌تی شێخ عه‌لی حوساموددين(1358). حه‌زره‌تی شێخ موحه‌ممه‌د نه‌جموددين(1337). حه‌زره‌تی شێخ موحه‌ممه‌د علائوددين(1373). حه‌زره‌تی شێخ موحه‌ممه‌د عوسمان سراجو‌ددینی دووهه‌م (1417).

